عه‌لی حه‌مه ساڵح بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: مووچه‌ی 11 و 12ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بده‌ن
وێستگه‌نیوز –
*ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم تكایه مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 بۆ خه‌ڵك به فه‌رمی یهكلابكهرهوه و پێشیان بدرێ.
*ئه‌و رسته‌ی كه ده‌ڵێن پێویسته له‌سه‌ر عێراق مووچه‌ی 11 و 12 بدات دینارێك ناخاته گیرفانی فه‌رمانبه‌ران.
*عێراق به فه‌رمی وتوویه‌تی كه پشكی هه‌رێمی كوردستانیان داوه و سه‌رۆك وه‌زیرانیش وای وت.
*سه‌رۆك وه‌زیران وتی كه به‌رپرسانی هه‌رێم پابه‌ندنه‌بوون، گه‌ر پابه‌ندبوونایه به ناردنی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ به‌دڵنیاییه‌وه هیچ مووچه‌یه‌ك نهدهفهوتا.
* وتیشی له 27ی مانگی نۆوه به‌و سێ مانگ و 3 رۆژه چوار مووچه‌مان ناردووه بۆ هه‌رێم.
*ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پێشتریش كه به‌رپرسانی هه‌رێم نه‌وتیان نه‌داوه، ئێمه شه‌ش مووچه‌مان ناردووه بۆ هه‌رێم.
*فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به یاسا ئیشیان بۆ حكومه‌تی هه‌رێم كردووه، خه‌ڵك پاره‌ی كاره‌با و ئاو و باجی به ئێوه داوه، ئیتر چۆن بچێت داوای مووچه له عێراق بكات.
*ئێوه 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌تان له عێراق وه‌رگرتووه بۆ دابینكردنی سوته‌مه‌نی له‌ناوخۆدا، ئه‌م 50 هه‌زار به‌رمیله چی لێدێت.
PM:12:15:14/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت