په‌روه‌رده‌کانی پێنجوێن و شارباژێڕ سبه‌ینێیان كرده پشوو
وێستگه‌نیوز
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن رایگه‌یاند كه به‌هۆی ناجێگیری كه‌ش و هه‌واو و نزم بونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما سبه‌ی پشووی فه‌رمی ده‌بێت له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه "به‌هۆی ناجێگیری كه‌ش و هه‌واو و نزم بونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێرسفر دوای راوێژ له‌گه‌ڵ قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بڕیارماندا كه رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری (2026/1/14) پشووی فه‌رمی ده‌بێت له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان".
هاوكات بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ رایگه‌یاند كه "به پێی ئه‌و راپۆرته که‌شناسییه‌ی به ده‌ستمان گهیشتووهدوای راوێژ له‌گه‌ڵ قائیمقامی قه‌زای شارباژێڕ، له پێناوی پازاستنی گیانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندکاران، بڕیارماندا سبه‌ینێ جوار شه‌ممه له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی خوێندنی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان پشووی ره‌سمی بێت...".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له دوێنێوه شه‌پۆلێكی به‌فر و باران رووی له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزمبووه‌ته‌وه.
PM:07:50:13/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت