مه‌سعود بارزانی سه‌باره‌ت به سوریا و ناوچه‌كه: هه‌وڵ ده‌ده‌م كێشه‌كان دوور له توندوتیژی چاره‌سه‌ر بكرێن
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانی پێشوازیكردنی له شاندێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا رایگه‌یاند كه ده‌كات هه‌رچی له توانایدابێت، بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر و پێكهێنانی حكومه‌تێكی فیدراڵی به‌هێز درێخی ناكا.
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 13ی كانوونی دووه‌می 2026، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له پیرمام پێشوازی له شاندێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق به سه‌رۆكایه‌تی جوشوا هاریس، هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه له دیداره‌كه‌دا، كه خاتوو گوینده‌لن گرین، كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، ئاماده‌ی بوو، هه‌ڵسووڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی نوێی ئاراسته‌ی بارزانی و گه‌لی كوردستان كرد و كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی فیدراڵی یه‌كگرتوو له عێراق بۆ سه‌رۆك بارزانی خسته‌ڕوو.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ڕۆشنایشی خسته‌سه‌ر دۆخی ناوچه‌كه و ئاڵۆزییه‌كانی سوریا، و ستایشی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بارزانی كرد له خستنه‌سه‌رپێی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی سوریا".
لای خۆیه‌وه، بارزانی وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، پیرۆزبایی ساڵی تازه‌ی لێ كردن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی دۆخی عێراق دڵنیایی ئه‌وه‌ی بۆ شاندی میوان دووپاتكرده‌وه كه هه‌رچی له توانایدابێت، بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر و پێكهێنانی حكومه‌تێكی فیدراڵی به‌هێز درێخی ناكه‌ن، هه‌روه‌ها له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه و گیروگرفته‌كان له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌لایه‌ك چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ.
سه‌باره‌ت به دۆخی سوریا و ئالنگارییه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی، سه‌رۆكی پارتی ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه هه‌وڵی جددی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن و، دوور له توندوتیژی چاره‌سه‌ر بكرێن.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌رده‌وامی و باشتركردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌م دیداره بوون.
PM:05:42:13/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت