وەزارەتی گواستنەوە: راگرتنی گەشتەكانی سلێمانی بۆ ئێران بەهۆی كەشوهەواوە بووە و ئێستا ئاسایی بووەتەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشكرای كردووە، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی سلێمانی بۆ ئێران بەهۆی كەشوهەواوە بووە و لەئێستادا ئاسایی بووەتەوە.


مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە ئاژانسی عێراقییەی راگەیاند، "هەموو گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق لەهەموو فڕۆكەخانەكانی وڵات بەردەوامە و ئەو هەواڵانەی باس لە راگرتنی گەشتەكان دەكەن دوورن لە راستییەوە".

بەوتەی مەیسەم سافی، "بەشێوەیەكی كاتی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی راگیران بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی خراپی كەشوهەواوە و لەئێستادا لەدوای باشبوونی كەشوهەوا گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ ئێران دەستیانپێكردووەتەوە".

لەلایەن خۆیەوە هێڵی ئاسمانی ئێران (ماهان) دووپاتیكردەوە، گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ هەموو فڕۆكەخانەكانی عێراق بەردەوامە.



PM:04:43:13/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو