ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز-

دوای تێپەڕینی ماوەیەکی زۆر بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکات.


میدیای پارتی بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە 13ی کانونی دووەمی 2026، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دوو بابەتە.

تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە، خستنەڕووی پوختەی دارایی ساڵی 2025 و تاوتوێکردنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستانە بۆ ساڵی 2026، هەروەها بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی رابردوو و زامنکردن و خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ساڵی 2026 و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی حکومەتی فیدراڵ.

تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی سێ قۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتووی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بەرەوپێشچوونەکانی بەردەوامی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە و خستنەڕووی داتا و زانیارییەکان لەبارەی بڕی نەوتی هەناردەکراو و ئەو داهاتەی بەدەست هاتووە باس دەکرێت.


PM:02:30:13/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت