گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تاران هەڵوەشانەوە
وێستگەنیوز-
بەهۆی دۆخی ئێرانەوە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی درا بۆ تارانی پایتەختی ئێران.
عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاند، "گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تاران هەڵوەشاونەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ دوو گەشت هەبووە، بەڵام هیچیان ئەنجام نەدراوە".
هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تاران بۆ دۆخی ئێستای ئێران دەگەڕێتەوە کە بەهۆی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانەوە ئێران بە دۆخێکی ناسەقامگیردا تێدەپەڕێت و ماوەی چەند رۆژێکە هێڵەکانی ئینتەرنێت راگیراون.
PM:12:17:13/01/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت