کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 13ی کانونی دووەمی 2026، بە گشتی کەش هەور و بارانبارین دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرای با و دروستبوونی هەورە تریشقە و بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، بڕی دابارین زیاد دەبێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە شێوازی دابارین هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و لێزمە باران، دووبارە بە گشتی کاریگەری ئەم شەپۆلەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چالاکتر دەبێت سەرجەم ناوچەکەمان باران بارینی دەبێت، پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ سێشەممە:
هەولێر : 13پلەی سیلیزی
پیرمام : 10پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک :12 پلەی سیلیزی
زاخۆ :13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ :12 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی چوارشەممە 14ی کانونی دووەمی 2026، کاریگەری شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت و باران لە سەرجەم ناوچەکەمان دەبارێت بە بڕی جیاجیا و لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی سارد و نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما، سەنتەری سلێمانی و دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارینی دەبێت لە کاتەکانی بەیانی، کاریگەری ئەم شەپۆلە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لەسەر ناوچەکەمان کۆتای دێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەک".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 8 پلەی سیلیزی
پیرمام :4 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
پیرمام :4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 4 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 8 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی
دهۆک :4 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 5 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 8 پلەی سیلیزی
AM:11:24:13/01/2026
ئهم بابهته 476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت