كه‌شناسی هه‌رێم: خێرایی با زیاد ده‌كات بۆ سه‌رووی 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه شه‌پۆلێكی به‌فر و باران روو له ناوچه‌كه ده‌كات و خێرایی با زیاد ده‌كات بۆ سه‌رووی 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه: "شه‌پۆلێكی به‌فر و باران روو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئه‌م شه‌و دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 12-1-2026 كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله ده‌ست پێده‌كات به نمه بارانی كه‌م".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "سبه‌ی سێشه‌ممه كاریگه‌ریه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت سه‌ره‌تا له كاته‌كانی به‌یانی نمه‌باران ده‌بێت له سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌مان پاشان له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا رێژه‌ی دابارین زیاتر ده‌بێت و هه‌ندێ كات لێزمه باران ده‌بێت".
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "له‌گه‌ڵ باران بارین هه‌ندێ كات هه‌وره تریشقه‌ش ده‌بێت و خێرایی با زیاد ده‌كات بۆ سه‌رووی 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و به‌فربارین له ناوچه‌شاخاوییه به‌رزه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات".
PM:09:36:12/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت