كه‌ناڵی شه‌مس: په‌خشكردنی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌هۆكاری ته‌كنیكی بۆ كاتێكی تر دواخرا
وێستگه‌نیوز -
كه‌ناڵی ئاسمانی (شه‌مس) رایگه‌یاند كه په‌خشكردنی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌هۆكاری ته‌كنیكی بۆ كاتێكی تر دواخرا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌ناڵی ئاسمانی (شه‌مس) له پلاتفۆرمی "X" داوای لێبووردنی كرد و رایگه‌یاند كه "به هۆكاری ته‌كنیكی و لۆجستی په‌خشكردنی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری سوریا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌مس بۆ كاتێك كه دواتر دیاری ده‌كرێت، دواخرا".
پێشتر كه‌ناڵه‌كه رایگه‌یاند بوو كه كاتژمێر (7)ی سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی كاتیی سوریا بڵاوده‌كاته‌وه، سه‌باره‌ت به شه‌ڕی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه و بارودۆخی سوریا و رۆژئاوای كوردستان.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كه‌ناڵی شه‌مس كه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه پشتیوانی دارایی ده‌كرێت، كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێناو ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌وانی رۆژئاوای كوردستان له په‌یامێكدا بۆ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی داوایان كرد له‌م كاته كه هاوسۆزییه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ كوردا هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه دیمه‌شق ده‌رهه‌ق به هاوڵاتیانی كوردیان كردووه، رێگه به ئه‌نجامدانی ئه‌و دیداره نه‌دات و ده‌رفه‌ت نه‌دات به شه‌رع بۆ پاككردنه‌وه‌ی تاوانه‌كان.
PM:08:44:12/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت