ئیلهام ئه‌حمه‌د: هه‌ندێك میدیای عه‌ره‌بی سورییه‌كان دژی یه‌كتر هان ده‌ده‌ن و داوای كوشتنی پێكهاته‌كان ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز -
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت كه كورد له شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه ڕووبه‌ڕووی تاوانی جه‌نگ بووه‌ته‌وه، داواكاریشه ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانی دارایی هه‌ندێك كه‌ناڵی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن كه هانی كوشتنی كورد ده‌دات، به سیاسه‌ته‌كانیاندا بچنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ـی كانوونی دووه‌می 2026، ئیلهام ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*داوا له‌و وڵاتانه ده‌كه‌م كه پشتگیری دارایی هه‌ندێك له كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كه‌ن، پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی میدیایی خۆیان به‌رامبه‌ر دۆسێی سوریا بكه‌ن، چونكه ئه‌و كه‌ناڵانه سورییه‌كان دژی یه‌كتر هان ده‌ده‌ن و داوای كوشتنی پێكهاته‌كان ده‌كه‌ن.
* داوای لێکۆڵینەوە لەو ڕاپۆرتانە دەکەین کە ئەم کەناڵانە سەبارەت بە پرسی گروپە جیاوازەکان دەیخەنە ڕوو، کە ڕاستییەکان دەشێوێنن و چەواشەكاری دەکەن.
*قۆرخكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا، مافی ئه‌وه‌ی پێ نادات توندوتیژی و ترس و تۆقاندن به‌رامبه‌ر گه‌ل و كۆمه‌ڵگه بكات و یاساكانی مافی مرۆڤ پێشێل بكات.
* ئه‌و تاوانانه‌ی له گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه له حه‌له‌ب به‌رامبه‌ر كورد ده‌كرێن ده‌چنه خانه‌ی تاوانی جه‌نگه‌وه.
*گه‌نجان ده‌ڕفێنرێن و له‌ناو ده‌بدرێن، ماڵ و موڵكی هاووڵاتییان ده‌دزرێت و تاڵان ده‌كرێت، سوكایه‌تی به ته‌رمی قوربانییه‌كان چ مه‌ده‌نی و چ سه‌ربازی ده‌كرێت و ده‌شێوێنرێن.
*داوا له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ و رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، به‌په‌له ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن بۆ به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی رفێندراوان و ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوانه‌ی له‌و دوو گه‌ڕه‌كه روویانداوه.
PM:07:43:12/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت