سوپای عه‌ره‌بی سوریا هێز بۆ هه‌سه‌ده ده‌جوڵێنێت
وێستگه‌نیوز –
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی سوریا رایگه‌یاند كه سوپای عه‌ره‌بی سوریا هێز بۆ هه‌سه‌ده جوڵاندووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی سوریا ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بڵاوكرده‌وه و نووسی: "دوای هاتنی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریسی‌تی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی رژێمی پێشوو و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، بۆ لادێكانی رۆهه‌ڵاتی حه‌له‌ب له نزیك مه‌سكه‌نه و دێر حافر، سوپای عه‌ره‌بی سوریا هێزی به‌ره‌و هێڵی پێشه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب جوڵاند".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ هه‌سه‌ده‌ش ده‌نگۆی كۆكردنه‌وه و جوڵه‌ی هێزه‌كانی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ره‌تكرده‌وه و له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "هیچ جموجۆڵێكی سه‌ربازی یان كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه نییه".
وتیشی: "هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له‌وباره‌وه ده‌كرێن دوورن له راستییه‌وه و بێ بنه‌مان".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "جوڵه مه‌یدانییه‌كانی ئێستا له بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن".
هه‌سه‌ده راشیگه‌یاند كه "دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م بانگه‌شانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه بۆ جاری دووه‌م، هه‌وڵێكه بۆ دروستكردنی گرژی و هێنانه‌وه‌ی پاساو بۆ تێكدانی دۆخه‌كه".
PM:05:56:12/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت