هه‌سه‌ده: هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست بۆ به‌رگریكردن له ناوچه‌كه و پاراستنی هاوڵاتیان ده‌گرینه‌به‌ر
وێستگه‌نیوز –
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق هێزێكی زۆریان له ده‌وروبه‌ری دێرحافر كۆكردووه‌ته‌وه و جموجوڵیان هه‌یه، ده‌شڵێت: "هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست بۆ به‌رگریكردن له ناوچه‌كه و پاراستنی هاوڵاتیان ده‌گرینه‌به‌ر".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری له هه‌وڵه‌كانی چه‌واشه‌كاری و په‌لكێشكردنی ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی و په‌ره‌سه‌ندن ده‌دات و رایگه‌یاند كه:
*هێزه‌كانمان چاودێری لێدوانه چه‌واشه‌كاره‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی دیمه‌شق سه‌باره‌ت به دۆخی مه‌یدانی ده‌وروبه‌ری مه‌سكانه و دێرحافر ده‌كه‌ن.
*دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ جموجۆڵێكی سه‌ربازی یان كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه له ناوچه‌كانی پێشوودا نییه.
*هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له‌وباره‌وه ده‌كرێن دوورن له راستییه‌وه و بێ بنه‌مان.
*به پێچه‌وانه‌وه، جوڵه مه‌یدانییه‌كانی ئێستا له بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
*دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م بانگه‌شانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه بۆ جاری دووه‌م، هه‌وڵێكه بۆ دروستكردنی گرژی و هێنانه‌وه‌ی پاساو بۆ تێكدانی دۆخه‌كه.
*ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌م كاره‌وه‌ن به به‌رپرسیاری ته‌واو ده‌زانین له ئه‌گه‌ری هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك.
*هۆشداری ده‌ده‌ین له به‌رده‌وامی ئه‌م ڕێبازه هاندانه و پابه‌ندبوونمان به كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
*هاوكات به مافی ره‌وای خۆمانی ده‌زانین هه‌ر رێوشوێنێكی پێویست بۆ به‌رگریكردن له ناوچه‌كه و پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بگرینه‌به‌ر.
PM:05:08:12/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت