"ئاستی ئاو لە بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و ترسی وشكەساڵی نەماوە"
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و گلدەرەوەكانی وەزارەتی گشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە، بەهۆی شەپۆلەكانی بەفر و باران بارینەوە بەشێوەیەكی بەرچاو رێژەی ئاو لە هەرێم زیادی كردووە.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێمی كوردستان بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، "بەنداوەكانی هەرێم زیادبوونێكی گەورەی لە رێژەی ئاو تۆمار كردووە بەهۆی دابارینی بەفر و باران بەشێوەیەكی چڕ".
وتیشی، "داهاتی ئاوی هەرێمی كوردستان هێندە زۆر بووە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی ئاوی گلدراوە كە دەتوانین رووبەڕووی وشكەساڵی ببینەوە و ئاوی پێویست بۆ خواردنەوە و كشتوكاڵی دابین بكەین".
روونیشیكردەوە، "هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان لەماوەی كەمتر لە مانگێك 500 ملیۆن م3 ئاوی تێچووە و رێژەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان 5 مەتر بەرزبووەتەوە و لە بەنداوی دوكانیش نزیكەی 4 مەتر ئاو بەرزبووەتەوە".
ئاماژەشیكرد، "ئاوی بەنداوی سەرەكی دهۆك 41 سم زیادی كردووە واتا نزیكەی ملیۆنێك م3، هەروەها بەنداوە بچووك و مامناوەندەكانی ناوچەكانی گەرمیان و سلێمانی و هەولێر و دهۆك زۆربەیان سەرڕێژ بوونە، لەگەڵ زیادبوونی رێژەی ئاو لەچەند رۆژی داهاتوودا هاوكات لەگەڵ تەوانەوەی بەفرەكان".
PM:04:42:12/01/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت