ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ: مه‌لامه‌زهه‌ر رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به لێدوانی مه‌لا مه‌زهه‌ر تاهیر به‌رامبه‌ر "بێڕێزیكردن به ئافره‌تان" رایگه‌یاند:
*به‌داخه‌وه مامۆستایه‌كی ئایینی له شاری هه‌ولێر، به ناوی (مه‌لا مه‌زهه‌ر تاهیر)، له كه‌ناڵێكی میدیایی لێدوانێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و بێڕێزییه‌كی زۆر به ئافره‌تان و ڕۆڵ و پێگه‌ی ئافره‌ت ده‌كات.
*ناوبراو له ڕوانگه‌یه‌كی ته‌سكه‌وه رۆڵی ئافره‌تی كه‌م كردووه‌ته‌وه له ماڵه‌وه و وه‌ك خزمه‌تكارێك وێنای كردووه كه ئه‌ركه‌كه‌ی ته‌نها له ماڵه‌وه‌یه.
*ئه‌و وتانه‌ی ناوبراو به ته‌واوی دژی بنه‌مای ئایینه‌كانه، و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و شكۆی ژنانه.
* ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له ڕێگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه ئه‌و كه‌یسه ده‌جوڵێنێت و ناوبراو ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كاته‌وه.
*وته‌كانی مه‌لا مه‌زهه‌ر دژی مادده‌ی 14ی دستوری عێراقه كه ئه‌م مادده‌یه به‌ڕوونی باس له ئه‌وه ده‌كات كه یه‌كسانی هه‌یه له‌به‌ینی ژن و پیاو.
*هیوادارین وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كێتیی زانایان ڕێكاری پێویست بگرنه به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر خه‌ڵك ده‌كه‌ن له ژێر ناوی ئایین و مینبه‌ره‌كانه‌وه.
*به‌توندی دژی ئه‌و جۆره لێدوانانه‌ین و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین، به ڕێزه‌وه‌ش ڕۆڵی ژنان سه‌یر ده‌كه‌ین و به‌رز ده‌نرخێنین.
PM:04:38:12/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت