بافڵ تاڵەبانی و سودانی جەختیان لە زوو پێکهێنانی حکومەت کردەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی کانونی دووەمی 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و پێویستی بەردەوامی دیالۆگی نێوان لایەنەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا جەختی لەسەرکرایەوە.
هەر لەکۆبوونەوەکەدا دووپات لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە بنەماکەی خزمەتکردنی خەڵک بێت کرایەوە بە شێوەیەک ببێتە مایەی ئاوەدانکردنەوەی زیاتر وڵات.
PM:03:27:12/01/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت