کەشناسیی هەرێم: لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی باران و بەفر بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 12ی کانونی دووەمی 2026، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵات و بەشێک لە پارێزگای سلێمانی (لە سەنتەری شار تاوەکو ناوچە سنوورییەکان) پێشبینی بەردەوامی دروستبوونی تەم دەکرێت، بەرێژەی جیاجیا تاکو کاتەکانی درەنگانی شەو، هەروەها لەئەنجامی هاتنی شەپۆڵێکی تری بەفر و باران لەدەریای سپی ناوەراست کەوا لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری دەگاتە هەرێم، سەرەتا لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک بەشێوەی نمەباران و بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور دەستپێدەکات، پاشان کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ناوەراستی هەرێم وە داباراین بەشێوەی نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوویە بەرزەکان دەست پێدەکات وە بەردەوام دەبێ لەکاتەکانی درەنگانی شەو، خێرایی با لەکاتەکانی دوانیوەڕۆوە چالاک دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە گشتی بەرزترین پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1- 2 ) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە پلەی دوێنێ"، وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێدراوە:
هەولێر 14پلەی سیلیزی
پیرمام 12پلەی سیلیزی
سۆران 6 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 2- پلەی سیلیزی
سلێمانی 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆک 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
کەرکوک 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی سێشەممە 13ی کانونی دووەمی 2026، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە سەرتاسەری هەرێم بەشێوەی نمە باران و بەفر بارین لە ناوچە بەرزەکان، شایانی باسە کاریگەری نا سەقاگیری ئاسمانی هەرێم بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژی چوارشەممە، پلەکانی گەرما / بەرزترین پلەکانی گەرمای نزم دەبێتەوە بە (3 – 4) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :11 پلەی سیلیزی
پیرمام 8 پلەی سیلیزی
سۆران 3 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 1- پلەی سیلیزی
سلێمانی 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 9 پلەی سیلیزی
دهۆک 7 پلەی سیلیزی
زاخۆ 7 پلەی سیلیزی
کەرکوک 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 12 پلەی سیلیزی
AM:10:28:12/01/2026
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت