ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی دادگایی دەکرێت


وێستگەنیوز-

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 12ی کانونی دووەمی 2026، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

لەنیا بەختیار، پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی رایگەیاند، "ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی و 12 کەسی دیکە بەپێی مادەی 56 لە یاسای سزادانی عێراقی دادگایی دەکرێن".

ئاماژەی بەوەکرد، "بڕیارە ئەمڕۆ لە دادگایکردنەکەدا بڕیار لەسەر ئەوە بدرێت دۆسییەی لاهور شێخ جەنگی و ئەو 12 کەسەی دیکە لە دادگای سلێمانی بمێنێتەوە یان رەوانەی دادگای تەمیزی هەولێر بکرێت، چونکە چەند مانگێک پێش ئێستا پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی داوای گواستنەوەی دۆسییەکەیان کردبوو بۆ دادگای هەولێر".

لە 22ی ئابی 2025، ژمارەیەک هێزی ئەمنی و سەربازی هێرشیان کردە سەر بارەگای سەرەکی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، لە هۆتێل لالەزار لە سلێمانی لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، هەروەها دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر لە شەڕ و پێکدادان، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە سەرکردە و کارگێڕانی بەرەی گەل دەستگیرکران.


AM:09:44:12/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت