بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی ئۆتۆمبێل دەركرا


وێستگه‌نیوز –

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێخۆشبوونى دەركرد بۆ سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی ئۆتۆمبێل.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "لێخۆشبوون بۆ سزای دواکەوتنی ئەو گرێبەستە ئەلیکترۆنییانە دەردەچێت، کە لە ماوەی یاسایی (60 رۆژ)دا مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارییەتییان بۆ نەکراوە".

بەپێی راگەیەندراوەكە، "ئەم بڕیارە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە لە کاتی دیاریکراودا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن، بەو مەرجەی تاوەکوو رێککەوتی 1ی شوباتی 2026، سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "ئەم هەنگاوەی وەزارەتی ناوخۆ لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەر شانی هاووڵاتییان و ڕێکخستنەوەی مامەڵەکانی هاتوچۆ بە شێوازێکی سەردەمیانە و ئەلیکترۆنی".


PM:05:57:11/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو