"فه‌رمانده كورده‌كه‌ی شێخ مه‌قسود شه‌هید نه‌بووه"
وێستگه‌نیوز -
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی شێخ مه‌قسود راگه‌یه‌ندراوێكی راستكردنه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایانگه‌یاندووه كه فه‌رمانده‌كه‌یان "ئازاد حه‌له‌ب شه‌هید نه‌بووه".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی شێخ مه‌قسود سه‌باره‌ت به‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی كه پێشتر بڵاویان كردبووه‌وه، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان دا و تیایدا هاتووه: "پێشتر ڕامان گه‌یاندبوو كه ئه‌ندامی فه‌رمانده‌ییمان ئازاد حه‌له‌ب شه‌هید بووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌هۆی بارودۆخی سه‌ختی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هه‌ڤاڵانمان پچڕابوو و سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كان نه‌مانتوانی هیچ زانیارییه‌كیان ده‌ست بكه‌وێت".
ئاسایشی ناوخۆی شێخ مه‌قسود ده‌ڵێت: "دواتر روون بووه‌وه كه هه‌ڤاڵمان ئازاد حه‌له‌ب شه‌هید نه‌بووه. په‌یوه‌ندیی پێوه كراوه و ئێستا به برینداری گه‌یشتووه‌ته شوێنێكی ئارام".
PM:04:41:11/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت