لە قەڵادزێ هەوڵی دزینی محاویلەی کارەبا دەدرێت
وێستگەنیوز- ئەمیر حەسەن
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای راپەڕین ئاشکرایدەکات، کە هەوڵی دزینی محاویلە دراوە لەلایەن چەند کەسێکەوە لە قەزای قەڵادزێ.
کرێکار عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای راپەڕین بە وێستگەنیوزی رایگەیاند، "چەند کەسێکی نەفس نزم و لە یاسادەرچوو هەوڵی دزینی محاویلەی کارەبای بیرێکی ئاو دەدەن لە قەزای قەڵادزێ کە لە غاباتی قەڵادزێ دانراوە لە گردی حوسنی دوای ئەوەی قابلۆ و پێوە لکاوەکانی لێدەکەنەوە، محاویلەکەش بەردەدەنەوە، بەڵام ناتوانن محویلەکە بەرن".
ئاماژەی بەوەکرد، "تیمەکانی کارەبا محاویلەکە دەگوازنە بۆ هۆبەی کارەبای قەڵادزێ".
باسی لەوەشکرد، "لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و رادەستکردنیان بە یاسا".
AM:10:25:11/01/2026
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت