لەبارەی دوو پرسی گرنگەوە پارتی وەڵامی یەکێتی دەداتەوە
وێستگەنیوز-
بڕیارە سبەینێ شەممە 10ی کانونی یەکەمی 2026, مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی کۆبێتەوە.
میدیای پارتی بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەینێ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی کۆبێتەوە و لەدوای کۆبوونەوەکە پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و پێکهێنانی حکومەتی هەرێم وەڵامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بداتەوە.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لە هەولێر كۆبوونه‌وه، بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێرای قسه‌كردن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكات هه‌ردوولا باسی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقییان كردووه و یەکێتی بەرنامەیەکی بە پارتی داوە و بڕیارە پارتی وەڵامی بەرنامەکەی یەکێتی بداتەوە.
PM:07:52:10/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت