لە زینی وەرتێ پێشمەرگەیەک کەوتە ژێر شۆفڵی راماڵینی بەفر و گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز-
لە ناوچەی زینی وەرتێی سنووری ئیدارەی راپەڕین پێشمەرگەیەک کەوتە ژێر شۆفڵی راماڵینی بەفر و گیانی لەدەستدا.
ئەمیر حەسەن، پەیامنێری وێستگەنیوز لە سنووری ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 10ی کانونی دووەمی 2026، پێشمەرگەیەک بەناوی (سەلیم حسێن) له زینی وەرتێ کەوتە ژێر شۆفڵی راماڵینی بەفر و گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، " ئەو پێشمەرگەی گیانی لەدەستداوە دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنەیە لەدایکبووی 1980یە و خێزاندارە خاوەنی چوار منداڵە و خەڵکی ناحیەی گەڵاڵەی باڵەکاتییە".
PM:06:04:10/01/2026
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت