ئەنجومەنی دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسود داوایەکی بەپەلە لە دانیشتووانی گەڕەکەکە دەکات


وێستگەنیوز-

ئەنجومەنی دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب، لە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا داوا لە سەرجەم دانیشتووانی گەڕەکەکە دەکات بێنە سەر شەقامەکان و روو بکەنە نەخۆشخانەی (خالید فەجر).


لەو بانگەوازەدا کە ئەمڕۆ شەممە 10ی کانونی دووەمی 2026، بڵاوکراوەتەوە، ئەنجومەنی گەڕەکی شێخ مەقسود داوای لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کردووە بە شێوەیەکی جەماوەری چالاک بن و بەرەو نەخۆشخانەی (خالید فەجر) بەڕێ بکەون.

ئامانجی سەرەکی ئەم جوڵە جەماوەرییە، وەستانەوەیە لەگەڵ بریندارانی مەدەنی و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەییە لە بەرانبەر ئەو دۆخە نائاساییەی کە رووبەڕووی گەڕەکەکە بووەتەوە.

ئەم نیشاندانی هاوسۆزییە لە کاتێکدایە کە نەخۆشخانەی (خالید فەجر) لە گەڕەکی شێخ مەقسود رووبەڕووی بۆردوومانێکی سەخت بووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی مەدەنی کە لە نێویاندا ژن و منداڵ هەن، بەهۆی هێرشەکانەوە بریندار بوون و لەو ناوەندە تەندروستییە چارەسەر وەردەگرن.


PM:05:23:10/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو