هەسەدە: هێزەکانمان لە حەلەب هیچ ناوچەیەکی مەدەنی نەکردووەتە ئامانج
وێستگەنیوز-
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لە راگەیەندراوێکدا رەتیکردەوە، هێزەکانیان هیچ ناوچەیەکی مەدەنییان لە شاری حەلەب کردبێتە ئامانج.
ئەمڕۆ شەممە 10ی کانونی دووەمی 2026، لە راگەیەندراوێکدا وەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند، "ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی بۆردوومانکردنی ناوچە مەدەنییەکانی حەلەب لەلایەن هێزەکانمانەوە بڵاو دەکرێنەوە، هیچ بنەمایەکی راستییان نییە".
هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژە بەوەدەکەن، "هەموو ئەو بانگەشە و هەواڵانەی لەم چوارچێوەیەدا بڵاو دەکرێنەوە، تەنیا چەواشەکاریی و درۆن".
هاوکات دووپاتی دەکاتەوە، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان دەکرێت، پشت بە هیچ بەڵگەیەک و راستییەک نابەستن.
PM:04:43:10/01/2026
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت