رێكخراوەكانی بواری جینۆساید و نووسەران و چالاكوانان پشتیوانی کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەکەن
وێستگەنیوز-
رێكخراوەكانی بواری جینۆساید و نووسەران و چالاكوانانی بواری جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەكان راگەیەندراوێکیان لەبارەی مەترسی كۆمەڵكوژی لەسەر گەلی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان، لە گەڕەكەكانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی حەلەب بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا رایدەگەیەنن، دەربەدەركردن و هەڵكەندنی خەڵكی مەدەنی گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و دوورخستنەوەیان لە جێی خۆیان بە مەبەستی گۆڕینی ناسنامە و دیمۆگرافیا یا هەر مەرامێكی تری سیاسی بەتاوان ئەژمار دەكرێت و، بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ئەنجامدەرانیان لێپێچینەوەی یاساییان لێدەكرێت.
دەقی راگەیەندراوەکەی رێكخراوەكانی بواری جینۆساید و نووسەران و چالاكوانانی بواری جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەكان:
ئێمەی رێكخراوەكانی بواری جینۆساید و نووسەران و چالاكوانانی بواری جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەكان، بەوپەڕی دڵگرانییەوە دەڕوانینە ئەو بارودۆخەی لە سوریا هاتۆتە پێش، لە ململانێی چەكداری و بە ئامانج گرتنی پێكهاتەكان و خەڵكی مەدەنی لەلایەن سوپای حكومەتی كاتی سوریا.
پێدراوە مەیدانییەكان لە رووداوەكانی چەند رۆژی هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دەریدەخەن دۆخەكە بە ئاڕاستەی دروستبوونی مەترسی و دڵەڕاوكێی ڕاستەقینەیە، لە پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامە نێودەوڵەتیەكانی قەدەغە و نەهێشتنی مەترسییەكانی كۆمەڵكوژیی.
بەئامانج گرتنی خەڵكی سڤیل و گەڕەك و شوێنی نیشتەجێ بوون و جێگا خزمەتگوزارییە مرۆییەكان(نەخۆشخانەكان) و پەلاماردانی هەڕەمەكی پێشێلكاریەكی ئاشكرای ڕێكەوتنامەی جنێفی ساڵی ١٩٤٩ و پەیماننامەی قەدەغەكردنی تاوانی كۆمەڵكوژی ساڵی١٩٤٨ ی نەتەوە یەكگرتوەكانە.
دەربەدەركردن و هەڵكەندنی خەڵكی مەدەنی گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و دوورخستنەوەیان لە جێی خۆیان بە مەبەستی گۆڕینی ناسنامە و دیمۆگرافیا یا هەر مەرامێكی تری سیاسی بەتاوان ئەژمار دەكرێت و، بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ئەنجامدەرانیان لێپێچینەوەی یاساییان لێدەكرێت.
لە دۆخێكی وادا كە حكومەتی كاتی سوریا تەرەفە و گروپەكانی سەر بەحكومەت هەڕەشەی ڕاستەوخۆن، پێویست دەكات لایەنی سێیەم كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتییە بەخێرایی بچێتە مەیدانەكە و داواكارین بە زووترین كات ئەو مەترسیانە بڕەوێننەوە، سەرەتا بە ڕاوەستاندنی شەڕ و پەلامار بۆ سەر خەڵك و دواتر ڕێوشوێنی پارێزگاری ئەنجام بدرێت بۆ نەهێشتنی هەڕەشە و مەترسیدارەكانی ئەنجامدانی تاوانی كۆمەڵكوژی و لێكۆڵینەوە لە هەموو ئەو پێشێلكارییانە بكرێت بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانیان لە سزای یاسایی دەربازیان نەبێت.
ئەوەی ڕوودەدات زەنگی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەیە و ، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارییەتیەكی یاسایی و ئەخلاقی و مرۆیی و ئەركداری دەكات بۆ ئەوەی رێگری لە تاوانی جینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بكات.
گەلی كورد لە سوریا ساڵانێكی زۆرە هەڕەشەی مەترسیداریان لەسەرە، چ پێشتر لەلایەن ڕرژێمی بەعس و دواتریش لەلایەن گروپە تیرۆریستیەكانی وەك داعش و بەرەی نوسرە و ئێستاش بەهۆی ناكۆكیەوە حكومەتی كاتی سوریا دەیەوێت بە شەڕ و كوشتن ناكۆكیەكان چارەسەر بكات, ئەم كردەوەیەش پێچەوانەی بنەمای بەڕێوەبردنی یاسایی و عورفی نێودەوڵەتییە.
بەداخەوە چەند میدیایەكی عەرەبی گوتاری كەراهیەت و دوژمنكارانە و هاندان بۆ تاوان پەخش دەكەن، ئەمەش لەلایەكی ترەوە مەترسیەكانی ئەنجامدانی تاوان زیاتر دەكەن.
داواكارین بە خێرایی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان و یەكێتی ئەوروپا و كۆمكاری عەرەبی و رێكخراوەكانی جیهانی ئیسلامی بێنە سەرخەت بۆ راوەستاندنی هەڕەشەكانی حكومەتی كاتی سوریا بۆ سەر هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینیەكانی سوریا، دەتوانرێت ناكۆكی و كێشە و ململانێكان بە گرتنەبەری ڕێگای ئاشتی و دیالۆگ و بە بەشداری پێكردنی سەرجەم پێكهاتەكان لە بەڕێوەبردنی ووڵات و سەقامگیری دیموكراسی و .... چارەسەر بكرێت، نەك بژاردەی شەڕ و هەوڵی سڕینەوە و ئەنجامدانی تاوانە نێودەوڵەتییەكان.
ناوەكان:-
1-سالار مەحمود نووسەرو لێكۆڵەری بواری جینۆساید و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانیكوردستان.
2-جبار احمد شمس الدین توێژەر لەبواری جینۆساید
3-رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
4-رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی ئەنفال و شەهید كراوان
5-قاسم كازم چالاكوانی بواری جینۆساید
6-بەختیار هەڵەبجەیی هونەرمەند
7-بەختیار مستەفا چالاكوان و رۆژنامەنوس
8-بەختیار ڕەئوف كوڕە ئەنفال و چالاك وانی جینۆساید
9-هەدار زوبێر بارزانی پارێزەری كەیسی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانیەكان لە دادگای باڵای تاوانی و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراقی
10-دیاری نامیق زەنگەنە: نوسەرو توێژەر (كوڕی ئەنفالكراو)
11-حازم بلەیی نووسەرو چالاكوانی بواری جینۆساید
12-ڕۆژان شەهید حەمەڕەش ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان
13-نەسرینی مەلا حەكیم نووسەرو چالاكوانی بواری جینۆساید
14-شێرزاد خورشید كەس وكاری ئەنفال
15-گەردە مامە حەمە چالاكوانی جینۆساید و بنەماڵەی ئەنفال و شەهید
16-ئەحمەد مەجید چالاكوانی بواری جینۆسایدوكەسوكاری قوربانیان
17- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید-چاك كوردستان
18-حمە زرنگ زیندانی سیاسی وخاوەن شهید چالاكوانی بواری جینۆساید
19-ناوەندی داكۆكی پشدەر بۆ قوربانیان وجینۆساید كراوان
20-پارێزە ر /ایاد اسماعیل كاكە یی سە رۆكی لقی هە ولێر - ساندیكای پارێزە رانی كوردستان
21-شاخەوان قادر شۆڕش توێژەر لە بواری جینۆساید
22-نازدار ئە سعە د چالاكوان وكەس وكاری جینوسایدكراوان
23-گۆڤاری تۆبزاوە
24- رۆژنامەی نگرە سەلمان
25-عەبدالعەزیز موحسن بارزانی كەسوكارێن جینۆسایدكرێن
26-پەرژین جەعفەر رۆستەم مامرستای زانكۆ و خوشكی شەهید و ئەنفل
27-د.شۆرش حاجی توێژەر لە بواری جینۆساید و ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق
28-ئەنوەر عومەر سەعید شارەزا لە پرسی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان
29- لەتیف فاتیح فەرەج توێژەر لە بواری جینۆساید
30- هیوا سەید سەلیم كوڕە شەهید و چالاكوانی جینۆساید
31- عەلی مەحمود محەمەد چالاكوانی بواری جینۆساید
PM:04:27:10/01/2026
ئهم بابهته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت