ئاسایشی ناوخۆی حه‌له‌ب بانگه‌شه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان ده‌رباره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی شێخ مه‌قسود ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز -
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ر له شاری حه‌له‌ب بانگه‌شه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌رباره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود ره‌تده‌كاته‌وه، ده‌ڵێت: " چه‌كداره‌كان به‌م بانگه‌شانه ده‌یانه‌وێت بیانووی بۆ كۆمه‌ڵكوژكردنی هاوڵاتییان مه‌ده‌نی ناو نه‌خۆشخانه‌كه بدۆزنه‌وه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ر له شاری حه‌له‌ب له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*به‌رپرسانی گروپه چه‌كداره‌كانی حه‌له‌ب بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له ژێر نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید خالد فه‌جر له شێخ مه‌قسود تونێلی شه‌ڕ هه‌یه و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له تونێله‌كاندا شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌كه‌نه بیانووی بۆردوومانكردنی نه‌خۆشخانه‌كه.
*ئێمه له كۆكه‌وه ئه‌م بانگه‌شانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.
*داوا له شانده نێوده‌وڵه‌تییه بێلایه‌نه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ دۆخی نه‌خۆشخانه‌كه بكه‌ن.
*چه‌كداره‌كان به‌م بانگه‌شانه ده‌یانه‌وێت بیانووی كۆمه‌ڵكوژكردنی هاوڵاتییانی برینداری مه‌ده‌نی، كه ژن و منداڵن و له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا گیریان خواردووه به ڕه‌وا نیشان بده‌ن و تاوانه جه‌نگییه‌كانیان بشارنه‌وه.
PM:03:50:10/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت