ئێرانییه‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كان: جگه له "روخانی رژێم" به هیچ شتێكی دی رازینابین
وێستگه‌نیوز –
هه‌ر جارێك له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی دیكه، چووته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له نێو ته‌قه و هۆڕی ئۆتۆمۆبێله‌كاندا، ئه‌وه‌نده هاواری كردووه و دروشمه‌كانی به ده‌نگ به‌رز وتووه‌ته‌وه، ده‌نگی نووساوه و گازی فرمێسكڕێژیش چاوه‌كانی سووتاندووه. به‌ڵام مه‌جید سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌حه‌دای ده‌سه‌ڵاتداران بكات و به‌رده‌وامی به جووڵانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بدات كه له هه‌ڵكشاندایه.
مه‌جید له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی ناوێكی خواستراوه، وه‌ك هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، قسه بۆ رۆژنامه‌نووسانی ئاژانسی فرانس پرێس ده‌كه‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه، په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كه‌ن، به ناوی خوساتراوه‌وه لێدوان ده‌ده‌ن.
مه‌جید باس له‌وه ده‌كات رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو، له‌گه‌ڵ سه‌دان هاوڵاتی دیكه، رژاونه‌ته ناو شه‌قامه‌كانی شاری مه‌شهه‌د له خۆرهه‌ڵاتی ئێران. هه‌رچه‌نده پۆلیس هه‌وڵی زۆری‌دا بڵاوه‌یان پێبكات. به‌ڵام ئه‌وان هه‌مو جارێك له شوێنێكی دیكه‌وه گرده‌بوونه‌ته‌وه و ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه‌ته‌وه.
مه‌جید ده‌ڵێت: "پۆلیس به فیشه‌كی پلاستیكی و به فیشه‌كی راسته‌قینه ته‌قه له خه‌ڵك ده‌كات و گازی فرمێسك‌ڕێژ به‌كارده‌هێنێت. سه‌ره‌تا خه‌ڵكه‌كه بڵاوه‌یان لێ‌كرد. به‌ڵام دیسانه‌وه گه‌ڕانه‌وه و گربوونه‌وه و خۆپیشاندان تا كاتژمێره‌كانی به‌ره‌به‌یانی به‌رده‌وام بوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه ده‌زانین ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر شه‌قامه‌كان، له‌وانه بكوژرێین. به‌ڵام ئێمه له پێناو ئاینده‌یه‌كی باشتر، دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌رده‌وام ده‌بین".
له كۆتاییه‌كانی مانگی كانوونی دووه‌می 2025، به‌هۆی تووڕه‌یی له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان و نزمبوونه‌ی زۆری به‌های دراوی ئێرانی، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له چه‌ندین پارێزگای ئێران ده‌ستی پێكرد.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران و فراوانبوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، داوای روخانی ده‌سه‌ڵاتی ئاینی ده‌كرێت، له هه‌مان كاتدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، روبه‌ڕووی خۆپیشادانه‌كان بوونه‌ته‌وه، ئه‌م روبه‌رووبوونه‌وه‌یه ژماره‌یه‌ك كوژرا و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه
رێكخراوه نا حوكمییه‌كان كه باره‌گاكانیان له ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه، له‌وانه رێكخراوی ئێران بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گاكه‌ی له نه‌رویجه، باس له‌وه ده‌كات هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی ئێران، هه‌ڵمه‌تێكی گرتن و سه‌ركوتكردنیان ده‌ستپێكردووه و له ئه‌نجامدا ده‌یان كه‌س كوژراون.
به گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی ئاژانسی فرانس پرێس كۆیكردووه‌ته‌وه، به پشتبه‌ستن به‌و راپۆرتانه‌ی میدیا ناوخۆییه‌كان و لێدوانه فه‌رمییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه، لانی كه‌م 21 كه‌س كوژراون، له ناویاندا ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌یه.
دواهه‌مین شه‌ڕ
مه‌جید كه ته‌مه‌نی 30 ساڵه و دوكانی مۆبایلی هه‌یه، ده‌ڵێت خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مجاره جیاوازه: "له‌م خۆپیشاندانانه‌دا، ته‌نانه‌ت ئه‌و توێژ و چینانه‌ی كه پێشتر هه‌ستیان به فشار نه‌كردووه، له‌م جاره‌دا ئه‌وانیش زه‌ره‌رمه‌ند بوون".
مه‌جید باس له‌وه ده‌كات: "ژنانی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵ، به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌كه‌ن. كه‌سێك كه له شه‌قامه‌كاندا زبڵ و خاشاكی كۆده‌كرده‌وه، شان به شانی خاوه‌ن دوكانه‌كان، دروشمی ده‌ووته‌وه. پیر و گه‌نج، ژن و پیاو، هه‌موان رژاونه‌ته ناو شه‌قامه‌كانه‌وه".
مه‌جید له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی به‌رده‌وامه و ده‌ڵێت: "ئه‌مه دواهه‌مین شه‌ڕه دژ به حكومه‌ت. هه‌مو ئه‌وه‌ی له ئێستادا ده‌مانه‌وێت، ئه‌وه‌یه له‌م حكومه‌ته زاڵمه رزگارمان ببێت، ئیدی دواتر هه‌ر كه‌سێك حوكم بكات، ئه‌وا هه‌رگیز هێنده‌ی ئه‌م حكومه‌ته زاڵم و سه‌تمگه‌ر نابێت".
شاری كرماشان جووڵانه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی چڕی به‌خۆیه‌وه بینیوه، خاوه‌نی دوكانێك بۆ دواجار ئه‌ویش دوكانه‌كه‌ی داخست و به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كاندا كرد. ئه‌م پیاوه ته‌مه‌ن 43 ساڵه، ده‌ڵێت له ساڵی 2009وه، به‌شداری سه‌رجه‌م خۆپیشاندانه‌كانی كردووه.
به گوێره‌ی وته‌كانی ئه‌و پیاوه بێت، ئه‌م خۆپیشاندانانه له‌وانه‌ی پێشتر ناچێت و جیاوازتره، چونكه "دۆخی ئابوری خه‌ڵك، به‌ره‌و هه‌ره‌سهێنانی ته‌واوه‌تی ده‌ڕوات. ژیان چیتر وه‌ك پێشتر به‌ڕێوه ناچێت. چه‌ند خۆمان له كاركرندا هیلاك بكه‌ین، ناتوانین به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌ڵئاوسانه بگرین كه به‌رپرسیاره‌تییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی رژێم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده من تا راده‌یه‌ك كارێكی باشم هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ساڵ به‌هۆی بارودۆخی ئابورییه‌وه، ژیانمان خراپ بووه"، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات داواكاری سه‌ره‌كی خۆپیشاندانه‌كان "گۆڕانكاریی ریشه‌ییه له ئێران و نه‌مانی رژێمه. ئێرانێكی ئازاد و دیموكراتمان ده‌وێت. كوردستانێكی ئازادمان ده‌وێت".
بازرگانێكی دیكه له شاری سه‌قز له پارێزگای كوردستان، پێشبینی ئه‌وه ده‌كات: "رۆژانی ئاینده، شاره كوردییه‌كان، شه‌پۆلێكی تووند و فراوانتری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن"، ئێرانییه‌كانی دیكه‌ش هه‌مان ئه‌م پێشبینییه‌یان هه‌یه.
به زیندوویی ده‌مێنینه‌وه
خانمێكی ئێرانی دانیشتووی تاران، ده‌ڵێت خۆی و دراوسێكانی، شه‌وانه له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كانیانه‌وه، دروشمه‌كان ده‌ڵێنه‌وه. له ساڵی 2022، له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی: "ژن، ژیان، ئازادی"، له‌سه‌ر ئه‌وه راهاتووه و ده‌ڵێت: "ئاستی بێزاری ئه‌مجاره، له هه‌مو جاره‌كانی پێشتر زۆرتره".
هه‌رچه‌نده سه‌رۆك كۆماری ئێران مه‌سعود پزشكیان، چه‌ندجارێك داوای "دانبه‌خۆدا گرتن"ی كردووه و رایگه‌یاندووه كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی سته‌م و ناحه‌قییه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و خانمه ئێرانییه ده‌ڵێت: "كێشه‌كه به‌لای ئێمه‌وه، بریتییه له روخانی رژێم، جگه له‌وه به هیچ شتێكی دیكه رازینابین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له ماوه‌ی 47 ساڵی رابردوو و له دوای شۆڕشه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی ئاینی ئێستای گه‌یاند به حوكم، ژیانكردن و به‌رده‌وامبوون له ژیانی رۆژانه‌مان، یه‌كێك بووه له گه‌وره‌ترین كێشه‌كانمان. به زیندوویی ده‌مێنینه‌وه و تا به ده‌ستهێنانی ئازادی تێده‌كۆشین".
PM:03:10:10/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت