ئاسایشی ناوخۆی حه‌له‌ب: پێكدادانی توند له شه‌قامه‌كانی شێخ مه‌قسود به‌رده‌وامه
وێستگه‌نیوز –
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ر له شاری حه‌له‌ب رایگه‌یاند كه بانگه‌شه‌كانی حكومه‌ت دیمه‌شق بۆ كۆنترۆڵكردنی شێخ مه‌قسود درۆیه، ده‌شڵێت: "پێكدادانی توند له شه‌قامه‌كانی شێخ مه‌قسود به‌رده‌وامه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ر له شاری حه‌له‌ب راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*به‌ناو "وه‌زاره‌تی به‌رگری" حكومه‌تی دیمه‌شق بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه گوایه كۆنترۆڵی 90%ی گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوودی كردووه.
*جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م بانگه‌شانه درۆ و چه‌واشه‌كارانه‌ن، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به واقیعه‌وه نییه و به‌شێكن له هه‌وڵێكی شكستخواردوو بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و تاوان و پێشێلكارییه قورسانه‌ی كه میلیشیاكانی حكومه‌تی دیمه‌شق دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌نجامیانداوه.
*پێكدادانی توند له شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حكومه‌تی دیمه‌شق به‌رده‌وامه و زیانێكی زۆریان لێكه‌وتووه.
*هاوكات بۆردوومانكردنی دڕندانه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه به تۆپ و تانك به‌رده‌وامه، كه كرده‌وه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆداڕێژراوی تاوانكارییه و ئامانج لێی تیرۆركردنی دانیشتوان و له‌ناوبردنی ژێرخانه‌كانه، به نه‌خۆشخانه‌كانیشه‌وه، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌رجه‌م یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تی و مرۆییه‌كانه.
AM:11:07:10/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت