حاكم قادر حه‌مه‌جان: ده‌سه‌ڵاتی ئێستای سوریا، هێرشی ناڕه‌وا ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه كوردنشینه‌كان
وێستگه‌نیوز –
حاكم قادر حه‌مه‌جان رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتی ئێستای سوریا، هێرشی ناڕه‌وا ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه كوردنشینه‌كان، ده‌شڵێت: "پشتیوانیكردن له كوردانی رۆژئاوا ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆییه".
حاكم قادر حه‌مه‌جان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "گومانی تیانیه، پشتیوانی له كوردانی پارچه‌كانی دیكه و به‌تایبه‌ت كوردانی ڕۆژئاوا له به‌رامبه‌ر سته‌ملێكردنیان، ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و مرۆییه له‌سه‌ر شانی هه‌موو كوردێكی ئازاد، شانبه‌شانی باوه‌ڕبوونمان به مافی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی سوریا كه پێویسته به یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له سوریایه‌كی نوێ‌دا بێ جیاكاری بژین".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌م قۆناغه‌دا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له قۆناغی سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسیدایه و ده‌رفه‌تی مێژوویی هه‌یه بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی دیموكراتی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و یه‌كسانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و هاوبه‌شی دادپه‌روه‌رانه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان، كه‌چی هێزه چه‌كداره‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌سه‌ڵاتی ئێستای سوریا، هێرشی چه‌كدارییانه‌ی ناڕه‌وا ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه كوردنشینه‌كانی حه‌له‌ب، به‌تایبه‌ت گه‌ڕه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه و بوونه‌ته هۆی شه‌ھیدبوون و برینداركردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ئاواره‌كردنی ده‌یان هه‌زار خێزان، كه ئه‌م هێرشانه نه‌ك ته‌نها دژی كوردن به‌ڵكو دژی هه‌موو ئه‌و ئامانجانه‌ن كه گه‌لی سوریا بۆی تێكۆشاون".
حاكم قادر ده‌ڵێت: "هه‌ر بۆیه له ئێستادا كۆده‌نگی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه كوردستانییه‌كان زیاتر له هه‌ر كاتێك پێویسته".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ده‌بێت كوردانی باشوور تێبینیه‌كانیان له‌سه‌ر حوكمڕانی ئه‌م ناوچه‌یه نه‌كه‌نه بیانووی پشتكردنه چاره‌نووسی كوردانی پارچه‌كانی دیكه، به‌ڵكو ده‌نگی ویژدانیان بۆ پشتیوانی كوردانی ڕۆژئاڤا به‌جۆرێك به‌رز بێته‌وه كه ببیسترێت و خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه و سه‌رتاسه‌ری ڕێكبخه‌ن بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و دروستكردنی فشار له‌پێناو ڕاگرتنی هێرش و توندوتیژی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سوریا دژی كوردانی ڕۆژئاوا و په‌نابردنه‌به‌ر دانوستانی ڕاسته‌وخۆ و بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له ڕۆژئاوا وه‌ك تاكه ڕێگای چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یه‌كجاری كێشه‌كان و دامه‌زراندنی ئاشتییه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ناسینه‌وه‌ی مافه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ده‌نییه‌كانیان و به‌شداریی یه‌كسان له سه‌ركردایه‌تی سوریای نوێ‌دا، هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ ڕێگرتن له فراوانبوونی شه‌ڕ بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی ڕۆژئاوا و سوریا و مه‌ترسی ڕودانی كاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره‌تر".
AM:09:06:10/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت