مەریوان وریا قانع: سبەینێ لە سلێمانی دەبین وەک کردەی بەرگریکردن لە کوردبوون


وێستگەنیوز-

مەریوان وریا قانع، نووسەر و رووناکبیر لەبارەی بەشداریکردنی لە گردبوونەوەکەی سبەینێی شاری سلێمانی بۆ پشتگیری لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، "سبەینێ لەوێین".

ئاماژەی بەوەکردووە، "لەوێین وەک ئەرکێکی ئینسانیی و نیشتیمانی و نەتەوەیی، وەک کردەیەک دژ بەو هێزانەی لەسەر بنەمای شوناس کەسانیتر پەلاماردەدەن و دەکوژن".

دەڵێت، "لەوێین وەک کردەی بەرگریکردن لە کوردبوون وەک شێوازێک لە شێوازە زۆرەکانی مرۆڤبوون لە جیهاندا، مرۆڤێک بە ماف و بەها و کەرامەتەوە، کە لەبەر کوردبوون پەلاماردرایت، پێویستە وەک کورد بەرگریی لەخۆت بکەیت".

سبەینێ شەممە 10ی کانونی دووەمی 2026، کاتژمێر 1:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی گردبوونەوەیەکی فراوان بۆ پشتیوانیکردن لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت.


PM:08:51:09/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو