سبەی سلێمانی خۆپیشاندان بۆ رۆژئاوا دەکات
وێستگەنیوز-
بڕیارە سبەی کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ لەشاری سلێمانی خۆپیشاندانێک بۆ پاڵپشتی لە گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەبی رۆژئاوای کوردستان ئەنجام بدرێت.
دەستەی ئامادەکاری خۆپیشاندانەکە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، خۆپیشاندانەكەی سلێمانی دژی ئەو پێشێلکارییانە ئەنجام دەدرێت کە لە گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەبی رۆژئاوای کوردستان حکومەتی سوریا بەرامبەر دانیشتووانەکەی ئەنجامی دەدات.
ئەمڕۆ هەینی لە هەولێر نارەزایی توند دژی هێرشەکانی حکومەتی سورپا بۆ سەر ناوچە کوردییەکان بەڕێوەچوو.
PM:04:48:09/01/2026
ئهم بابهته 424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت