ژمارەیەک نووسینگەی ئاڵۆگۆڕی دراو لە سنووری ئیدارەی راپەڕین داخران
وێستگەنیوز- ئەمیر حەسەن
ژمارەیەک نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە سنووری ئیدارەی راپەڕین داخران بەهۆی مامەڵەکردنیان لەگەڵ ژمارەیەک قاچاغچی گە 150 گەنجیان بۆ لیبیا ناردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە پەیامنێری وێستگەنیوز لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دراوە، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لەگەڵ ئەو قاچاغچییانە مامەڵەیان کردووە کە 150 گەنجی سنوورەکەی بۆ لیبیا ناردووە لەلایەن ئاسایشەوە داخراون.
نزیکەی 150 گەنجی سنووری ئیدارەی راپەڕین ماوەی شەش مانگ دەبێت لە لیبیا دەستبەسەرکراون و خێزانەکانیان داوای گەڕاندنەوەیان دەکەن، بەڵام قاچاغچییەکان وەڵامیان نادەنەوە و دەستی دەستییان پێدەکەن.
PM:11:42:08/01/2026
ئهم بابهته 568
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت