محەمەد حاجی مەحمود: پەلاماری گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سوریاوە هەنگاوێکی ترە دژی کورد
وێستگەنیوز-
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب پەیامێکی بڵاوکردەوە.
محەمەد حاجی مەحمود لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، " تۆپباران و پەلاماری گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی شاری حەلەب لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئەحمەد شەرعەوە، هەنگاوێکی ترە دژی کورد".
ئاماژەی بەوەکردووە، "ئێمە لەسەرەتاوە بۆچوونمان وابوو، کە دەسەڵاتی سوریا، کوردیان بەو شێوەی ئێستا هەیە قبوڵ نییە و نایانەوێت ئەو واقعە قبوڵ بکەن، ئەو هێرش و پەلامارانەی کە دەستییانپێکردووە، سەرەتای شەڕێکی گەورە و سەختە لە دژی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، بۆیە پێویستە کورد لەو هەرێمە ئامادەسازی تەواو بکات بۆ بەرپەرچدانەوە و بەرگریکردن لە دژی داگیرکەران".
محەمەد حاجی مەحمود دەڵێت، "ئێمە لە کاتێکدا داوای چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان دەکەین، پشتیوانی تەواوی گەلەکەمان دەکەین لە رۆژئاوا".
PM:10:21:08/01/2026
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت