شارەوانیی سلێمانی: یەکتربڕی ئارام بەربەست دەکرێت


وێستگەنیوز-

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە لە بەربەستکردنی یەکتربڕی ئارام بۆ ماوەی دوو رۆژ.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی کانونی دووەمی 2026، سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، "بەشی پرۆژەکانی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە سبەی هەینی 9ی کانونی دووەمی 2026، کاتژمێر 8:00ی سەرلەبەیانی هەڵدەسێت بە بەربەستکردنی (یەکتربڕی ئارام) بۆماوەی دوو رۆژ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بە ئاراستەی رۆیشتن بەرەو بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی".

ئاماژە بەوەکراوە، "بەربەستکردنی یەکتربڕی ئارام بە مەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی لە پەنالی کۆنکرێتی تەنیشتەکان کە بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە زیانیان بەرکەوتووە، شۆفێران دەتوانن شەقامە لاوەکییەکان وەک جێگرەوە بەکاربهێنن".


PM:07:01:08/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت