یەكگرتووی ئیسلامی: داواكارین بەزووترین كات كۆتایی بەپێكدادانەكانی حەلەب بهێنرێت
وێستگەنیوز-
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت له رووداو و ئالۆزیەكانی هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفیيە لە حەلەبی سوریا.
مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو ئیسلامی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، "ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەنیگەرانیەوە سەیری رووداو و ئالۆزیەكانی هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفیيە دەكەین لە پارێزگای حەلەب كە بەداخەوە دەیان قوربانی لێكەوتەوە، وێڕای ئاوارەبوونی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە".
یەكگرتوو ئیسلامی داواشيكرد، "بەزووترین كات كۆتایی بەو پێكدانانە بهێنرێت و هەردوولا بگەرێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان بۆ چارەسەری كێشەكان بەرێگای ئاشتی لەسەر بنەمای رێككەوتنەكانی نێوان حكومەتی سوریا و سەركردایەتی هەسەدە".
PM:02:05:08/01/2026
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت