مەسرور بارزانی: پەلاماردانی گەڕەگە کوردنشینەکانی شاری حەلەب ئێمەی بە قووڵی نیگەران کردووە


وێستگەنیوز-

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان نیگەرانی قووڵی خۆی دەربڕی لە پەلاماردانی گەڕەگە کوردنشینەکانی شاری حەلەب.


مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا لەبارەی رووداوەکانی حەلەب، "رایگەیاند، رووداوەکانی حەلەب و بە ئامانجگرتنی کورد لە پێناو گۆڕینی دیموگرافیی ناوچەکە و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی سڤیل، دەسەڵاتی دیمەشق و ویژدانی کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە ژێر پرسیارەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "شەڕ و توندوتیژی، چارەسەری بنەڕەتی هیچ کێشەیەک ناکات، هیچ بیانوو و پاساوێک نابێت رێگە بە پاکتاوی رەگەزی بدات، پەلاماردانی گەڕەگە کوردنشینەکانی شاری حەلەب، ئێمەی بە قووڵی نیگەران کردووە".

مەسرور بارزانی وتيشى، "هیوادارین هەموو لایەک، دان بە خویاندا بگرن و ژیانی هاوڵاتیان بپارێزن و بۆ چارەسەری کێشەکان، پەنا بو دیالۆگ و گفتوگۆ ببەن، هەروەها هیوادارین سیستەمی حوکمرانی ئێستای سوریا لە ئاستی بەرپرسیاریەتی دەسەڵاتێکی دیموکرات و گشتگیر بۆ هەموو خەڵکی سوریا بێت".


PM:01:54:08/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو