كەشناسی: بەفر و باران بارین دەستپێدەكاتەوە


وێستگەنیوز-

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا بەفر و باران بارین دەستپێدەكات.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پینجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بۆ کاتەکانی ئێوارە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ پینجشەممە:
هەولێر 15پلەی سیلیزی
پیرمام 12پلەی سیلیزی
سۆران 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 15 پلەی سیلیزی
دهۆک 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
کەرکوک 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینیشیكردووە سبەى هەینی ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت و لەکاتەکانی نیوەرۆ دابارین دەست پێ دەکات سەرەتا لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا و پارێزگای دهۆک پاشان نمە باران سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە لەگەڵ بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و دابارین بەردەوامی دەبێت تاکو رۆژی شەممە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی هەینی
هەولێر :13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 12 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی
کەرکوک 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی


AM:10:37:08/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو