ره‌وتی هه‌ڵوێست: هێرش بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه یاساشكێنیه‌كی ڕوونه
وێستگه‌نیوز –
ره‌وتی هه‌ڵوێست رایگه‌یاند كه چاره‌سه‌ری دۆزی كورد له رۆژئاوا‌و هه‌ر وڵاتێكی دیكه، به دیالۆگی سیاسی ده‌كرێت نه‌ك شه‌ڕ، ده‌شڵێت: "هێرش بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه یاساشكێنیه‌كی ڕوونه و راگرتنی هێرشانه پێویستییه‌كی مرۆیی و سیاسی به‌په‌له‌یه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ره‌وتی هه‌ڵوێست له به‌یانێكدا رایگه‌یاند كه:
*جارێكی دیكه شه‌ڕو هێرش بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستی پێكردوه‌ته‌وه، جگه له شه‌هیدو بریندار هه‌زاران هاوڵاتی ئاواره‌بوون.
*ئه‌م شه‌ڕو له‌شكركێشیه یاساشكێنیه‌كی ڕوونه.
*ڕاگرتنی ئه‌م هێرشانه پێویستییه‌كی مرۆیی و سیاسی به‌په‌له‌یه.
*داواكارین له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی خێرا بكرێت بۆ ڕاگرتنی ئه‌م شه‌ڕه.
*چاره‌سه‌ری دۆزی كورد له ڕۆژئاوا‌و هه‌ر وڵاتێكی دیكه، به دیالۆگی سیاسی ده‌كرێت نه‌ك شه‌ڕو هێرش و هه‌ڕه‌شه.
*ئه‌زمونی به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوه‌و ده‌بێت به‌بایه‌خه‌وه سه‌یربكرێت، نه‌ك هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی بدرێت.
PM:08:44:07/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت