بافڵ تاڵه‌بانی: هیوادارم له رێگای دیالۆگ و گفتوگۆی به‌رپرسیارانه‌وه كێشه‌كانی حه‌له‌ب چاره‌سه‌ر بكرێن
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه هیواداره له رێگای دیالۆگ و گفتوگۆی به‌رپرسیارانه‌وه كێشه‌كانی حه‌له‌ب چاره‌سه‌ر بكرێن، ده‌شڵێت: "له‌م كاته سه‌خت و دژواره‌دا دڵم لای گه‌له‌كه‌مانه له رۆژئاوای كوردستان".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه:
*به نیگه‌رانییه‌كی قووڵه‌وه له رووداوه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه له حه‌له‌ب ده‌ڕوانم.
*له‌م كاته سه‌خت و دژواره‌دا دڵم لای گه‌له‌كه‌مانه له رۆژئاوای كوردستان.
*هیوادارم هه‌موولایه‌ك دان به‌خۆیاندا بگرن و ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه نه‌خوازراوه‌دا بكه‌ن و له رێگای دیالۆگ و گفتوگۆی به‌رپرسیارانه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
*پشتگیریی له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌م بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان.
PM:08:37:07/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 536
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت