روانگه‌ی سوری: ترسمان هه‌یه له ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسود پێشێلكاری و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام بدرێت
وێستگه‌نیوز - به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه ئه‌و هێرشه‌ی ده‌كرێته‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی رێككه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شقه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
رامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: "دوێنێ رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بوو و ئه‌وه‌ی له شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه ده‌گوزه‌رێت، په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه".
وتیشی: "دوێنێ ئه‌سعه‌د ئه‌لشه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا به‌فه‌رمی ده‌ستبه‌رداری ناوچه‌ی جۆلانی داگیركراو بوون، ئه‌مڕۆش بۆ په‌رده‌پۆشكردنی خیانه‌ته‌كه‌یان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له‌و گه‌ڕه‌كانه‌دا بوونیان نییه، هێزی ئاسایشی ناوخۆ له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ن كه وه‌ك به‌شێك له هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا دانیان پێدانراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "چه‌كدارانی حكومه‌تی سوریا وه‌ك میلیشیا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن".
روونیشیكرده‌وه كه توركیا جموجوڵه‌كانی بۆ پشتیوانیكردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ده‌ستپێكردووه و هه‌وڵده‌دات له‌سه‌ر حسابی هه‌سه‌ده سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاند كه "گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا هێر ده‌كه‌نه‌سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له حه‌له‌ب.
ترسی ئه‌نجامدانی پێشێلكاری و كۆمه‌ڵكوژییان هه‌یه له ناوچه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه".
PM:05:01:07/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت