رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدنی هەرێمی كوردستان گێچەڵەكانى شەوی سەری ساڵى بەسرا ئیدانە دەكەن


وێستگه‌نیوز –

رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی كوردستان بەتوندی سەركۆنەی ئەو كێچە ڵانە دەكەن كە شەوی سەری ساڵ لە شاری بەسرا روویاندا.

نوێنەران و ئەندامانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا كە ئیمزایان كردووە بڵاویانكردەوە، "ئێمە بەتوندی ئەو گێچەڵە بەكۆمەڵە ئیدانە دەكەین و رەتیدەكەینەوە كە وەك لە گرتە ڤیدیۆكاندا دەردەكەوێت بەرامبەر بە ژمارەیەك كچ لە شوێنە گشتییەكان سەری هەڵداوە".

باس لەوەش دەكەن، "لە شاری بەسرە گێچەڵی بەكۆمەڵ و دەستدرێژی و بەكارهێنانی وشەی نەشیاو كراوەتە سەر ژمارەیەك كچ لە شوێنە گشتییەكان ئەمەش پێشێلكارییەكی زەقی شكۆی مرۆڤ و ماف و ئازادییەكانە كە دەستووری عێراقی گەرەنتیكردووە و لێدانە لە هەستكردن بە ئاسایش لە شوێنە گشتییەكان".

دەشڵێن، "ناکرێت ئەم کردەوانە وەک رووداوی گۆشەگیر سەیر بکرێن، بەڵکو وەک دەرئەنجامی کەڵەکەبوونی مەترسیدار، لەوانەش سەرهەڵدانی وتاری رق و كینە و هاندان و چەسپاندنی روانگەی سووکایەتیکردن بە ژنان، لەگەڵ لاوازی هۆشیاری کۆمەڵایەتی، كه دەرگا بەڕووی دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکان دەکاتەوە و هەڕەشە لە ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکات".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "لە کاتێکدا ئێمە بە قووڵی غەمباری خۆمان بۆ ئەم دەستدرێژییە بەكۆمەڵە دەردەبڕین هاوسۆزی و پشتیوانی خۆمان بۆ قوربانییەکان دەردەبڕین و داواکارین دەسەڵات و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی ناو پارێزگاى بەسرا لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و شەفاف بۆ ئەو رووداوانە بکەنەوە و ئەوانەی تێوەگلاون ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری بکەن بەبێ رەچاوکردنی هیچ فشارێکی حزبی و عەشایەری".

رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدنی هەرێمی كوردستان دووپاتیدەكەنەوە، " بەسرە شارێکی ڕێزدارە و خەڵکەکەی بە بەخشندەیی ناسراون و ئەم کارە سەرزەنشتکراوانە گوزارشت لە بەسرا وکۆمەڵگای عێراقی ناکەن، بەڵام وێنەی عێراق چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە ناشرین دەكات و پێویستی بە هەڵوێستێکی پتەوە کە بیسەلمێنێت هیچ پارێزبەندییەک بۆ دەستدرێژکاران نییە و هیچ لێخۆشبوونێكیش بۆ یاساشکێنەکان نییە".

ئیمزاكان:
1-سەفوەت رەشید ... چالاكوان
2-ئارام جەمال ... چالاكوان
3-د.شێركۆ محەمەد ئەمین ... مامۆستای زانكۆ
4-د.گەشە دارا حەفید .... چالاكوان
5-د.رازاو گوڵی محەمەد ... چالاكوان
6-شۆڕش ئەمین .... چالاكوان
7-نیهاد قازی .... چالاكوان
8-پەراو عەلی ... چالاكوان
9-محەمەد كەریم .... چالاكوان
10-سەڵاح رەشید .... چالاكوان
11-خەبات عەبدوڵا..... نووسەر
12-د.پەروین نوری عارف ... مامۆستای زانكۆ
13-بەختیار زوهدی ..... ئەندازیاری راوێژكاری - كالیفۆرنیا
14-ئەبو بەكر هەڵەدنی ... چالاكوان
15-شەونم محەمەد غەریب .... ئەندازیار
16-تەحسین قادر .... سەرۆكی دەستەی گشتی رێكخراوی ئازادبوون
17-بابان جەعفەر .... چالاكوان
18-لوقمان سەلیم .... هونەرمەند
19-جەمال جەلال عەلی ... فەرمانبەری خانەنشین
20-د.دارا محەمەد جەمیل ... مامۆستای زانكۆ
21-سەنتەری میترۆ بۆ ئازادی رۆژنامەوانی
22-تۆڕی هاوپەیمانی 19 بۆ ئازادی رادەربڕین
23-ئاسۆس هەردی .... رۆژنامەنووس
24-د.ئیبراهیم ئەحمەد ساڵح.... مامۆستای زانكۆ - كۆلێژی یاسا
25-حەمە هاشم ... هونەرمەندی شێوەكاری
26-داهین هاشم رۆستەم .... رۆژنامەنووس
27-محەمەد ساڵح سەلیم .... چالاكوان
28-ئەبو بەكر حوسێن مستەفا .... پارێزەر و چالاكوان
29-ئاسۆ محەمەد مستەفا .... چالاكوان
30-رزگار عەزیز حاجی كەریم .... كرێكار
31-سالار فەتاح قادر ..... توێژەری كۆمەڵایەتی
32-دیلمان ساڵح عەبدوڵا ... چالاكوان
33-ئاوات محەمەد پیروەیس .... داكۆكیكار لە مافی مرۆڤ
34-جەبار ئەحمەد شەمسەدین .... توێژەر لە بواری كۆمەڵكوژی
35-بەختیار هەڵەبجەیی .... هونەرمەندی شێوەكاری
36-ئیبراهیم مەجید فەرەج .... مامۆستای زانكۆ
37-ئەبو بەكر سەلام تاهیر .... چالاكوان
38-د.سەروەر عەبدولڕەحمان .... سەرۆكی دەزگای پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان
39-ئازاد كەریم عەلی ... گۆرانیبێژ
40-فەلاح سەڵاح عەبدوڵا.... سەرۆكی دەزگای دیجلە بۆ پێكەوەژیان و گەشەپێدان
41-د.دارا محەمەد .... نووسەر و مامۆستای زانكۆ
42-لوقمان عەلی حوسێن .... رۆژنامەنووس
43-ئامینە گۆیانی .... چالاكوانی ژنان و داكۆكیكار لە مافی مرۆڤ
44-هادی حەمە رەشید .... نووسەر و مامۆستا
45-بەكر حەمە سدیق ... راوێژكاری یاسایی
46-دیمەن محەمەد نوری .... فەرمانبەر
47-فەوزیە ساڵح مەنمی .... چیرۆك نووس
48-د.عەزیز رەئوف ... مامۆستای زانكۆ
49-بەهار مونزیر ... چالاكوان
50-شۆڕش خدر ... چالاكوان
51-فاخر محەمەد زاهیر ... كارمەندی حزبی
52-نامۆ شەریف مەجید ... چالاكوان
53-رازاو رەئوف قادر .... فەرمانبەری خانەنشین
54-دڵسۆز شەفیق خەڵەف .... ئەندازیار و چالاكوان
55-جوانڕۆ مستەفا .... ئەندازیار
56-رێكخراوی مرۆڤ دۆست بۆ بڵاوكردنەوەی رۆشنبیری و مافی مرۆڤ
57-رەوەند بەكر عەلی .... بەڕێوەبەری پڕۆژەكانی پەیمانگای پەرەپێدانی یاسایی
58-هەڵشۆ عەبدولفەتاح .... چالاكوان
59-شلێر مەردۆخی ... ئامادەكاری پڕۆگرامەكان
60-سەلیم عەبدولكەریم ساڵح ... وەرگێڕ/بەریتانیا
61-رۆزا ساڵح ... ئەندامی شارەوانی گلاسكۆ
62-نزار فەتاح محەمەد ... هونەرمەند
63-كاروان فەرەج عەلی .... چالاكوان
64-د.نیاز عوسمان .... پەروەردەكار و هونەرمەندی شێوەكاری


PM:03:35:07/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو