شه‌ڕی ئامۆزاكان
وێستگه‌نیوز-سلێمانی
كتێبی شه‌ڕی ئامۆزكان، له‌نوسینی نوسه‌رو رۆژنامه‌وان خاتوو شنۆ عوسمان بڵاوكرایه‌وه. ئه‌م كتێبه له‌دوو توێی 146 لاپه‌ڕه‌دا باسی ڕووداوه گرنگه‌كانی مێژووی سیاسی كورد ده‌كات و له‌رێگه‌ی چه‌ندین دۆكۆمێنت و سه‌رچاوه‌وه هۆكاره‌كانی نانه‌وه‌ی شه‌ڕه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كورد- كورد ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌م كتێپه چه‌ندین پرسیار ده‌وروژێنێت و پاشان وه‌ڵامی ده‌داته‌وه كه یه‌كێك له‌پرسیاره گرنگه‌كانی ئه‌وه‌یه بۆچی كورد له‌دوای سه‌دان ساڵ له‌فه‌رمانڕه‌وایی حوكمڕانییه‌كه‌ی ده‌ڕوخێت؟
به‌شه‌كانی كتێبه‌كه پێكهاتووه له سێ به‌ش كه نوسه‌ر له‌ڕێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورده‌وه پشت ئه‌ستور بهدۆكۆمێنت و چه‌ندین سه‌رچاوه باس له‌شه‌ڕه‌كانی كورد ده‌كات و له‌سه‌ر شه‌ڕی پارتی و یه‌كێتی به‌ته‌واوی ده‌وه‌ستێت و هۆكاره‌كانی ڕوندهكاتهوه.
به‌شێكی تری بریتییه له‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چۆن دروستبوو؟
شنۆ عوسمان نوسه‌ری كتێبه‌كه، له‌پێشه‌كییه‌كه‌یدا هۆكاری نوسینی كتێبه‌كه ڕوندهكاتهوه ئاشكرای ده‌كات كه ده‌یه‌وێت بزانرێت بۆچی له‌ناو كورددا ئاشتیخوازی و تێگه‌یشتن له‌یه‌كتری نابێته كه‌لتوری سیاسی به‌تایبه‌ت له‌ناو هێزه سیاسییه‌كانیدا "بزانین بۆچی ئه‌زموون وه‌رناگرین له‌دۆڕان و رووخان؟".
شنۆ عوسمان له‌پێشه‌كییه‌كه‌یدا باس له‌وه‌ده‌كات كه ڕاپه‌رین و یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن ، دروستكردنی حكومه‌ت و شه‌ڕی ناوخۆ هه‌وێنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌ی ئه‌مرۆن . "ده‌بێت بزانین ئه‌و سه‌ركرده‌و حیزبانه چۆن مێژوویه‌كیان تۆكاركردووه".
PM:02:11:07/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 956
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت