زانیاری نوێ له‌سه‌ر هاتنی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فر و باران
وێستگه‌نیوز –
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد رایگه‌یاند كه زنجیره شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فر و باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش نزمده‌بێته‌وه و كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ش دوو قۆناغ ده‌بێ.
محه‌مه‌د كه‌لاری شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دره‌نگانێكی ئێواره‌ی هه‌ینی 9ی 1ی 2026 قۆناغی یه‌كه‌می شه‌پۆله‌كه ده‌ست پێده‌كات، شه‌وی شه‌مه 10ی 1ی 2026 لاوازه‌بێت".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "یه‌كشه‌مه و دووشه‌مه ئاسایی ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانی كه‌م هه‌یه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه قۆناغی دووه‌م به‌ره‌به‌یانی سێشهمه 13ی 1ی 2026 ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو شه‌وی پێنجشه‌ممه به‌رده‌وامه و پاشان كۆتایی دێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌گه‌ری بارانبارین له سه‌نته‌ری شاره‌كان هه‌یه و له ناوچه شاخاویه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌فر ده‌بارێت و ئه‌و ناوچانه‌ی له‌به‌رزی 1100 مه‌ترن به‌فر سپی پۆشی ده‌كات".
محه‌مه‌د كه‌لاری راشیگه‌یاندووه كه "قۆناغی دووه‌م ئه‌گه‌ری بارانی مامناوه‌ند و به‌خوڕ هه‌یه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر هه‌یه له‌و ناوچانه‌ی له‌به‌رزی 750 بۆ 800 مه‌ترن له ئاستی رووی ده‌ریا واتا ئیشه‌ڵا به‌فر دووباره دێته‌وه به‌شێكی شاره‌كان ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری روونه‌دات".
PM:09:12:06/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 2516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت