پارتی و یەکێتی تایبەت بە پۆستی سەرۆک کۆمار و بابەتی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم کۆدەبنەوە
وێستگەنیوز-
بڕیارە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە هەفتەیەدا کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە وێستگەنیوز، رۆژی پێنجشەممە 8ی کانونی دووەمی 2025، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە بینای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە تایبەت بە پرسی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و بابەتی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم.
کاندیدی پارتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق هەریەک لە نەوزاد هادی و فوئاد حسێنە، هەروەها کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نزار ئامێدییە.
رۆژ یەکشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هۆشیار زێباری، ئهندامی دهستهی كارگێڕی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەتەوە، بەڵام لەسەر کاندیدێکی هاوبەش رێکنەکەوتوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
بەپێی زانیارییەکانی میدیای پارتی بێت، کۆبوونەوەکەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و هۆشیار زێباری باش بووە و بەرەوپێشچوون هەبووە، هۆشیار زێباری پەیامی بافڵ تاڵەبانی بردووە بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
یەکێک لە داواکارییەکانی پارتی ئەوەبوو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان چەند ناوێک پێشکەش بکات و پارتی پاڵپشتی یەکێکیان دەکات، پارتی و یەکێتی نزیکن لە یەک لە گفتوگۆکانیاندا، رێککەوتنەکە دەکرێتە یەک پاکێج سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی لە بەرامبەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان، هەر لە کۆبوونەوەکەدا پارتی وتویەتی ئەگەر ئێمە پشتوانی کاندیدی یەکێتی بکەین گرەنتی چییە یەکێتی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت کارا دەکات، بەپێچەوانەشەوە یەکێتی وتویەتی گرەنتی چییە ئێمە دەست بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت بکەین و ئێوە پشتگیری کاندیدی ئێمە بکەن بۆ سەرۆک کۆماری عێراق.
PM:03:57:06/01/2026
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت