سزایەکی نوێ بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش دەرچوو


وێستگەنیوز-

دادگای چواردەیەمی سزای قورسی مێرسیین هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆماری تورکیا سزادا.


ئەمڕۆ سێشەممە 6ی کانونی دووەمی 2026، دادگای چواردەیەمی سزای قورسی مێرسین، بە تۆمەتی "سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار"، سزای یەک ساڵ و 5 مانگ و 15 رۆژ زیندانیکردنی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەرکرد.

دەمیرتاش ئێستا لە زیندانی ئەدیرنە بەندکراوە، بەهۆی "بیانووی ئەمنی" رێگەی پێنەدرا بەشداریی دانیشتنەکەی مێرسین بکات و تەنیا پارێزەرانی ئامادە بوون، بەپێی بڕیارەکە ناوبراو لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2016 لە شارەکانی مێرسین و ئامەد "سوکایەتی بە سەرۆک کۆمار" کردووە.

پارێزەرانی دەمیرتاش داوای کاتی زیاتریان کرد بۆ ئامادەکردنی بەرگرییەکانیان دژی رای داواکاری گشتی، بەڵام دادوەر بە پاساوی پێدانی کاتی پێویست لە رابردوودا داواکەی رەتکردنەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە تشرینی دووەمی 2016ـەوە لە زیندانی ئەدیرنە راگیراوە و رووبەڕووی چەندان دۆسیەی جیاواز بووەتەوە.


PM:03:33:06/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو