دادگای سلێمانی سزای لە سێدارەدانی بۆ بکوژی "ئومێد عەلی مستەفا" دەرکرد


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە 6ی کانونی دووەمی 2025، دادگای سلێمانی بريارى لەسێدارەدانی بۆ بکوژی (ئومێد عەلی مستەفا) دەرکرد ئەو شۆفێری تەکسیەی کە لە ساڵی 2024 لەناوچەی هوانە تەرمەکەی لەناو سندوقی تەکسیەکەیدا دۆزرایەوە.


رۆژی 11ی کانونی یەکەمی 2024، تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (ئومێد عەلی مستەفا) لەناو ئوتۆمبێلەکەی خۆیدا، لەسەر رێگەی (عەربەت-سلێمانی) دۆزرایەوە، لەسەر ئەم ڕووداوە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد و شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان کرا.

ئاسایشی سلێمانی لەماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێر هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ی ، ک ، ن) تەمەن 22 ساڵ و هاوکاری بکوژ بەناوی (ز، ج، ح) تەمەن 31 ساڵ لە سلێمانی دەستگیرکرد.

بەپێی راگەیەندراوەکەی ئاسایش بێت، دوای دەستگیرکردن و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیانداناو دەرکەوت تۆمەتباری سەرەکی بەچەکی جۆری دەمانچە بە چوار فیشەک لە نزیک گوندی (گڵەزەردە)هاوڵاتییەکە دەکوژێت و دواتر تەرمەکە دەکاتە ناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکە و لەسەر رێگای (سلێمانی - عەربەت) ئۆتۆمبێلەکە بەجێدەهێڵن و هەڵدێن.


PM:12:12:06/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 1288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو