بافڵ تاڵه‌بانی بۆ كونسوڵی ئه‌مریكا: یه‌كێتی هه‌وڵ ده‌دات بۆ بنیادنانی هێزێكی نیشتمانیی تۆكمه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانی پێشوازیكردنی له كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێم رایگه‌یاند كه یه‌كێتی هه‌وڵ ده‌دات بۆ بنیادنانی هێزێكی نیشتمانیی تۆكمه، ده‌شڵێت: "حكومه‌تێكی به‌هێز له هه‌رێم پێكبێت كه به هاوسه‌نگی خزمه‌تی ناوچه‌كان بكات".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له وێندی گرین، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان كرد و له دیدارێكدا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌كان تاوتوێكرا و یه‌كخستن و یه‌كگووتاری كورد له به‌غدا به گرنگ زانرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سه‌رۆكی یه‌كێتی جه‌ختی له "پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز كرده‌وه كه به هاوسه‌نگی خزمه‌تی ته‌واوی ناوچه‌كان بكات و له ئاست خواستی هاونیشتمانییان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا بێت".
هاوكات پرسی یه‌كخستنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خرایه‌به‌ر باس و بافڵ تاڵه‌بانی وتی: "یه‌كێتی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ بنیادنانی هێزێكی نیشتمانیی تۆكمه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان".
PM:04:41:05/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت