کامێراکانی رێگەی پارێزگای هەڵەبجە و پێنجوێن دەکەونەکار
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ئاشکرایکرد، کامێراکانی ڕێگای پارێزگای هەڵەبجە و پێنجوێن دەکەونەکار.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی کانونی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، "بە مەبەستی کەمکردنەوە و رێکخستنی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان لە رووداوەکانی هاتووچۆ، ژمارەیەک کامێرای چاودێری نوێی خاڵ بۆ خاڵ دەکەونە کار".
ئاماژە بەوەکراوە، "کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە سەرڕێگاکانی عەربەت – سەیدسادق – پارێزگای هەڵەبجە هەروەها رێگەیی پێنجوێن لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 8ی کانونی دووەمی 2026، کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ دەکەونە کار".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "بەهەردوو سایدی هاتن و رۆشتن کامێراکان بەشێوەی خاڵ بۆ خاڵ دیاریکراوە و سەرجەم ئەو سنوورانە لە قەراغی رێگاکانیدا هێمای دیاریکردنی خێراییان بۆ دانراوە، داواکارین لە شۆفێران پابەندی خێراییە دیاریکراوەکان بن تا بەدووربن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو و لەهەمان کاتدا تا بەدووربن لە هەر سزایەکی هاتووچۆیی".
PM:03:46:05/01/2026
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت