لە شاری سلێمانی هاوڵاتییەک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا


وێستگەنیوز-

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی کانونی دووەمی 2025، لە نزیک پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری مامۆستایانی سلێمانی هاوڵاتییەک لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بە فیشەک کوژرا".


ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا، "لەدوای ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبار هەڵهاتووە".

بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، کوژاوەکە ناوی دارایە و بکوژەکەش ناوی ئاراسە، هەردووکیان خەڵکی یەک گوندن و پێشتر کێشەیان هەبووە.


PM:01:22:05/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو