سەرەڕای کۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی و هۆشیار زێباری تاوەکو ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش رێکنەکەوتوون
وێستگەنیوز-
سەرەڕای سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هۆشیار زێباری، ئهندامی دهستهی كارگێڕی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری سلێمانی، بەڵام تاوەکو ئێستا لەسەر کاندیدێکی هاوبەش رێکنەکەوتوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
کەناڵی رووداو بڵاویکردەوە، دوێنێ یەکشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هۆشیار زێباری، ئهندامی دهستهی كارگێڕی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەسەر کاندیدێکی هاوبەش رێکنەکەوتوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی رووداو بێت، کۆبوونەوەکەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و هۆشیار زێباری باش بووە و بەرەوپێشچوون هەبووە، هۆشیار زێباری پەیامی بافڵ تاڵەبانی بردووە بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئاماژە بەوەکراوە، یەکێک لە داواکارییەکانی پارتی ئەوەبوو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان چەند ناوێک پێشکەش بکات و پارتی پاڵپشتی یەکێکیان دەکات، پارتی و یەکێتی نزیکن لە یەک لە گفتوگۆکانیاندا، رێککەوتنەکە دەکرێتە یەک پاکێج سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی لە بەرامبەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە کۆبوونەوەکەدا پارتی وتویەتی ئەگەر ئێمە پشتوانی کاندیدی یەکێتی بکەین گرەنتی چییە یەکێتی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت کارا دەکات، بەپێچەوانەشەوە یەکێتی وتویەتی گرەنتی چییە ئێمە دەست بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت بکەین و ئێوە پشتگیری کاندیدی ئێمە بکەن بۆ سەرۆک کۆماری عێراق.
هەر بەپێی زانیارییەکانی رووداو، کەسایەتییەکی گەورە کراوەتە گەواهیدەری ئەو رێککەوتنەی نێوان پارتی و یەکێتی، هەروەها پارتی دوو بەبژێری دەبێت کە یەکێکیان د.فوئاد حسێن-ە، ئەگەر رێککەوتنەکە جێنبەجێکرا پارتی لە بەرژەوەندیی یەکێتی کاندیدەکەی دەکشێنێتەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
هەروەها کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێستگەنیوزی رایگەیاند: نزار ئامێدی تەنها کاندیدی فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی بۆ وێستگەنیوز وتی، "دواکارییەکانی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارو کاندیدێکی هاوبەش " ئیستفزاز" ی بوو، بۆیە بافڵ تاڵەبانی رەتیکردووەتەوە".
PM:12:34:05/01/2026
ئهم بابهته 1036
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت